تەلارسازی سیستەمی دیجیتاڵی و گەشەپێدەری فول-ستاک بە زیاتر لە ٦+ ساڵ ئەزموون لە بنیاتنانی سیستەمە ئاڵۆزەکانی بازرگانی، ماڵپەڕی خێرا و ئەمن، ئۆتۆمەیشن و سۆفتوێری بەرهەمهێنان بۆ گەورە کۆمپانیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرجەم ئەم پڕۆژە و سیستەمانە بە شێوەی سەربەخۆ (Solo) لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی لەلایەن خۆمەوە دیزاین و گەشەپێدراون و لەسەر ئاستی عێراق کار دەکەن.
پلاتفۆرمی پێشکەوتووی سیستمە دیجیتاڵییەکان، ئۆتۆمەیشنی بیزنس، پۆرتالی کڕیاران و خزمەتگوزارییەکانی ژیریی دەستکرد.
ماڵپەڕ و کەتەلۆگی فەرمی تاکە بریکاری بەرهەمەکانی گڵنوش (Golnoosh) و گورگ (Gurg) لە عێراق بە ٥ زمانی جیاواز.
ماڵپەڕی پرۆفێشناڵی ئاژانسی میدیایی و بەرهەمهێنانی بازرگانی بە دیزاینی مۆدێرن و ئەنیمەیشنی سەرنجڕاکێش.
سیستەمی داواکاری و بینینی ئۆتۆمبێلە لوکسەکان لە عێراق و ناوچەکە بە پۆلێنکردنی پێشکەوتوو.
ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای زینی دۆڵەمەری بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی، کارگەی قیڕ و ژێرخانی بازرگانی.
پلاتفۆرمی بازرگانی و جوملەفرۆشی گەورە بۆ کڕین و فرۆشتنی کاڵاکان و گەیاندن.
تۆڕی ماڵپەڕ و کۆمەڵگەی کوردۆلفین بە خاوەندارێتی زیاتر لە ١١٠٠ ئەڵقە و فیلمی وەرگێڕدراو و هەزاران سەردانیکەر.
سیستەم و ماڵپەڕی بازرگانی بۆ کەرەستەکانی بیناسازی، پۆڵا و تەختە بۆ کۆمپانیا پیشەسازییەکان.
چارەسەری تەکنەلۆژی ئاست بەرز کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی فرۆش و ڕێکخستنی کارەکانت.
دروستکردنی ماڵپەڕی خێرا، ئەمن، مۆدێرن و فرەزمان بە نوێترین تەکنەلۆژیا بەبێ قاڵبی ئامادەی خاو، بە تایبەتی دیزاینکراو بۆ بیزنسەکەت.
ڕێکخستنی فرۆش، کۆگا، پەیوەندی کڕیاران و سیستەمی نامەی خۆکاری واتساپ بۆ کەمکردنەوەی هەڵە و زیادکردنی داهات.
پاراستنی ماڵپەڕ لە هاک و هێرشەکان، دانانی سێرڤەری لینوکس و کلاود، بەکئەپی خۆکار و چارەسەری خێرای کێشە تەکنیکییەکان.
ئارامی دەروونی تەواو؛ تیمی تەکنیکی تایبەت بەخۆت بۆ چاودێری ٢٤/٧، نوێکردنەوەی ناوەڕۆک، باشترکردنی SEO و گەشەپێدانی بەردەوام.
ئەگەر دەتەوێت بیزنسەکەت ببەیتە قۆناغێکی باڵاتر یان سیستەمێکی تایبەت دروست بکەیت، من ئامادەم.